ڕێکخستنی کات

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-03:56:00 - کۆدی بابەت: 3897
ڕێکخستنی کات
بنەماکانی فێرکردن

سودەکانی ڕێکخستنی کات , ڕێکخستنی کات , کات ، ڕێكخستن ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

گرنکی ڕێکخستنی کات

کلێر ئۆستن دەڵێت: لە واقیعی ژیاندا ئەوەم بۆ دەرکەوتووە کە زۆربەمان نازانین بە جوانی و کارایی کاتەکان وەکو هەلێک بقۆزینەوە. بە داخەوە خەڵکانێک هەن کە هەر ئەوەندەی وترا ڕێکخستنی کات، ئیتر بیریان بەلای ئەوەدا دەچێت، هەموو ژیانت ببێ بەشتی جددی و ماڵئاوایی لەحەوانەوە و خۆشی و چێژ وەرگرتن بکەیت، لەولایشەوە هی وامان هەس وا دەزانێن ڕێکخستنی کات شتێکی هیچە و سەنگێکی ئەوتۆی  نییە. ئەم دوو چەمکە لە وڵاتانی ئێمەدا بە بەربڵاویی هەن. هەروەک ئەو چەمکانە وادەکەن کارەکانمان بەرهەمێکی نزمیان هەبێت، جا هەرچەندە کارمان کرد و بۆ چەندان دەمژمێر خۆمان ماندوو کرد، ئەگەر کاتەکانمان ڕێک نەخەین و خۆمن لە هەموو ئەو شتانەی دەبنە هۆی بەفیڕۆچوونی کات، ڕزگار نەکەین، هەرگیز بەرهەممان نابێت و نایشبیینە بەرهەمهێنەر. سودەکانی کات گەورە و زۆرن، هەیانە سودی ڕاستەوخۆن و یەکسەر دەیان بینین، هەیشیانە لە داهاتوویەکی دووردا و لە مەودایەکی توولانیدا دەبینرێن. بۆیە پێویستە تۆ لە ڕێکخستنی کاتەکاندا، پەلەی ئەنجامەکانت نەبێ.

سوودەکانی ڕێکخستنی کات

  • هەستکردن بە باشتربوونی لە لایەنەکانی ژیانتدا.
  • بەسەربردنی کاتێکی زۆرتر لەگەڵ خێزانەکەتتدا، یان کاتی خۆشیی و حەوانەوە، تاوەکو دەرفەتێکی زێترت بۆ کۆبوونەوەکان و چێژوەرگرتن هەبێت. بە باشی کات بەڕێوەبردن، هەلت دەداتێ بۆ ئاوڕدانەوەیەک لە خێزانت، لە هاوڕێکانت، بۆ پەرەپێدانی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و سەڕەڕای کاتی باش بۆ خوێندن و ڕابواردن.
  • بەسەربردنی کاتێکی زێتر لە پەرەپێدانی خودیدا.
  • تەواوکردن و دەستخستنی ئامانج و خەونە تایبەتییەکانت.
  • باشتربوونی بەرهەمهێنانت بە شێوەیەکی گشتی.
  • وەدیهێنانی ئەنجامی باشتر لە کارکردندا.
  • باشترکردنی جۆراییەتی کارەکەت.
  • کەمکردنەوەی ئەو هەڵانەی ڕێی تێ دەچێت ڕووبدەن.
  • زێتر بوونی پارە و دەسهاتت.
  • سوککردنی فشارەکانی کارکردن و لایەنە جوداوازەکانی ژیانت.
  • یارمەتیت دەدات لە تەوەوکردنی کارەکانتدا بە شێوەیەکی خێراتر و بە هەوڵێکی کەمتر هەلی وات بۆ دەڕەخسێنێت هەر بە خەیاڵیشتدا نەهاتووە.
  • زاڵبوون بەسەر ڕۆژەکەتدا، هەرکات دەست بەڕۆژێکی نوێ دەکەیت و لەبارەی ئەو شتانەوە بەنیازی بیانکەیت، ڕێکخستنی ڕوونت هەیە، هیزێکی زیاترت پێ دەدات لە بەڕێوەبردنی شتە نوێکان و لەناکاوەکاندا، کە لەوانەیە ببنە ڕێگر و پێشت پێ بگرن. هەلت بۆ دەڕەخسێنێت بەباشترین شێوە ڕۆژەکەت وەکو هەلێک بقۆزیتەوە، چونکی هەرکات بەرنامەیەکی ڕوونت لە لایە و لەڕێی ئەوەوە ڕووبەرە بەتاڵەکانی نێو کاتەکانت گەورەتر دەبینیت و بە شێوەیەکی نموونەیی سودیان لێ وەردەگریت، و گەرموگوڕیی و وزەیەکت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو خولەک و چرکەیەکدا،پێ دەدات.
     


سەرچاوەکان



7728 بینین